24/08/2026
بە بۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەرمان محەممەد ﷺ، ئامادەیی زانیاریی ناحکومی هەڵسا بە ئامادەکردنی مەولودێک بۆ یادکردنەوەی ئەم بۆنە مەزنە. 🤍🌿
قوتابییە خۆشەویستەکانمان بە دڵێکی پڕ لە خۆشەویستییەوە بە خوێندنی چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز دەستییان بە مەولودەکە کرد و پاشان لە ڕێگەی چەند سروودێکەوە لەسەر پێغەمبەری ئازیزمان خۆشەویستی خۆیان بۆ ئەم پێغەمبەرە ئازیزە دووپات کردەوە🍬💚
یادی لە دایکبوونی سەروەری مرۆڤایەتی ﷺ
لە تەواوی مسوڵمانان پیرۆزبێت🌸🎊